هەموو کەس ئارەزوو دەکات وەک زۆرێک لە کەسە سەرکەوتووەکان بێت، بەردەوام چاوەڕێی چانس دەکات، سەرکەوتن دەکرێت بە چەند هەنگاوێک بێت، چونکە کەسە سەرکەوتووەکان بەردەوام گەشبینن و ئامانجێکیان هەیە.
پێنج ئامۆژگاری بۆ سەرکەوتن :
-یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگەکان بۆ سەرکەوتن ئەوەیە بەر لەوەی کێبڕکێ لەگەڵ کەسانی دیکەدا ئەنجام بدەیت، پێویستە لەگەڵ خودی خۆتدا ئەنجامی بدەیت، بەردەوام با ئامانجت هەبێت.
-بڕوات بە تواناکانی خۆت هەبێت و دڵنیابە هیچ شتێک نییە تا ڕێگری بکات لە بەدیهێنانی خەونەکانت، هەموو کارێک لە سەرەتادا قورس دیارە، بەڵام دەتوانیت زاڵ ببیت بەسەریدا.
- هیچ کات لە ئەنجامدانی سەرکێشی مەترسە، هەموو کارێک تاقیبکەرەوە تا ئەزموونی زیاترت هەبێت.
-هەڵەکانی خۆتت قبوڵ بێت و بەردەوام هەوڵی فێربوونی زیاتر بدە، لە شکست مەترسە.
-پێویستە بەردەوام هەوڵی پێشکەوتن بدەیت و بەرنامەیەک بۆ ژیانت دابڕێژیت.