ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەوە کۆدەبێتەوە

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی تاوتوێ مووچە دەبێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆببێتەوە و دابەشکردنی مووچە بەبێ ٣٢٠ ملیارەکەی بەغداد تاوتوێ دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا شێواز و کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکات و پێشبینی دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە بڕی لێبڕینی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران ئاشکرابکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا تەوەرێکی دیکە، رەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بێت.

ئەمە لە کاتێدایە ٥٠ رۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواکەوتووە و حکومەتی هەرێم لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ناوەندی بڕی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم نەنێرێت، ئەوە حکومەتی هەرێم میکانیزمێکی دیکە بەکاردەهێنێت بۆ دابەشكردنی مووچە و چاوەڕێی پارەکەی بەغداد ناکا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا