بانکی رافیدەین رایگەیاند، لە پێناو دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی نیشتەجێبوون، بڕی ٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز بە فەرمانبەران دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠، نوسینگەی راگەیاندنی بانگی رافیدەین رایگەیاند، بە مەبەستی دورستکرنی خانوو لەسەر زەوی نیشتەجێبوون بڕی ٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز بە فەرمانبەران و ٣٠ ملیۆن دیناریش بە هاوڵاتیانی ئاسایی دەدرێت.
راشیگەیاند، رێژەی ئەو بڕە پارەیی وەک سوو دەچێتە سەر قەرزەکە ٥٪ دەبێت، داواش لە فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەکات سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ ئەوەی رێنماییە نوێیەکانی پێدانی قەرزەکە بزانن.
هاوکات، بانکی رافیدەین لقەکانی لە سەرجەم پارێزکانی راسپارد ئاسانکاری بۆ کارەکانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران بکەن لە وەرگرتنی قەرزەکە.