بۆ یەکەمین جار عێراق فڕۆکەیەکی نۆژەن دەکاتەوە

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار لە نێوخۆی عێراق فڕۆکەیەکمان نۆژەنکردەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە، کیفاح حەسەن، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی ئەندازیاری و هونەری لە بەشی هونەری سەرکەوتنێکی نوێیان ئەنجامدا و توانییان سیستەمی نیشتنەوە landig gear لە فڕۆکەی A320 بگۆڕن و جارێکی دیکە فڕۆکەکە بگەڕێننەوە خزمەت.

راشیگەیاند، ئەو کارە بۆ یەکەمین جارە لە عێراق ئەنجامبدرێت و ئەگەر لە دەرەوەی وڵات نوێژەن بکرێتەوە کات و تێچوویەکی زۆری دەوێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی نیشتنەوەی لەم جۆرە رۆڵی سەرەکی لە کارکردنی فرۆکە دەبێت، لە رێگەیەوە فرۆکەکە توانای فڕین و نیشتنەوە و جولاندنەوەی دەبێت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا