کاتی دابەشکردنی مووچەی دیاریکرا

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار درا سبەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکات.

نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن، بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابیندەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات، دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە،

روونیشیکردووەتەوە، لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا