حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

 بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوک راگەیاند،  سەرجەم حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک جگە لە پارتی کۆبوونەوە و پرسی باردوخی سیاسی و پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی شارەکە و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوێکرا.

محەمەد جەلیل، بەرپرسی  راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوک بە BMC رایگەیاند، گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی باردوخی سیاسی کەرکوک و پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی شارەکە و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقە.

راشیگەیاند، هاوکات دۆخی مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە حکومەتی هەرێمیش تاوتوێ دەکرێت کە چەندین ساڵە داوای گواستنەوەی راژەکانیان دەکەن بۆ سەر حکومەتی ناوەند.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجێکی دیکەی کۆبوونەوەکە درێژەدانە بە کۆبوونەوەی بەرپرسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان لە کەرکوک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا