دوای ئەوەی شەوی رابردوو توشبوویەکی تەمەن ٨٠ ساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدات، ئەمڕۆ کەسوکارەکەی هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی رزگاریی لە هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەم، کەسوکاری کۆچکردوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی رزگاریی لە هەولێر دوای ئەوەی نەخۆشەکەیان دوای مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەڵام بەهۆی سەختی باری تەندروستی، لە شەوی رابردوودا گیانی لەدەست داوە بەهۆی ڤایرۆسەی کۆرۆناوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، بنەماڵەی کۆچکردووەکە زیانیان لە ئۆتۆمبیلێکی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە داوە لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی دیکە لە ناو نەخۆشخانەکەدا و زیانیان بە ماڵ و موڵکی گشتی داوە بۆیە ئیدارەی نەخۆشخانەکە رێککاری یاسایی لە دژی هێرشکەرەکان دەگرنە بەر و داوای یاسایی تۆماردەکەن.