نەجوا کەرەم هونەرمەندی لوبنانی بۆ یەکەمین جار هۆکاری رازیبوونی بە بوون بە ژنی دووەمی پیاوێک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بۆ ئەوەی نەبم بە هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەرەکەم لە ژنی یەکەمی، رازی بووم بەوەی ببم بە ژنی دووەم.
نەجوا کەرەم لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی "دوچە ڤێلە"ی ئەڵمانی رایگەیاند، بۆ ئەوەی ژنی یەکەمی هاوسەرەکەم بپارێزم و نەبمە هۆی جیابوونەوەی لە مێردەکەی، رازی بووم بەوەی ببم بە ژنی دووەمی هاوسەرەکەم.
راشیگەیاند، ئەوکات هاوسەرەکەم پێی باشبوو لە ژنی یەکەمی جیاببێتەوە، بەڵام من ئەو کارەم رەتکردوە و نەمویست ئەو گوناهە لە ئەستۆ بگرم.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکات هیواخوازبووم کە هاوسەرەکەم لەگەڵ ژنێکی دیکە دابەش نەکەم، نازناوی ژنی دووهەمیش نەبووە رێگر لە بەردەمم و ژنی یەکەمیش هۆکاری جیابوونەوەم نەبوو لە هاوسەرەکەم.