پەروەردەی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە مامۆستایان

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

بەڕوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ سەردانیکردنی بانکی هەڵەبجە بۆ کردنەوە هەژماری تایبەت بە خۆیان.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، پێویستە لەسەر سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری هەڵەبجە لە رۆژی یەکـشەممەی داهاتو و رۆژانی دواتردا سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن بۆ کردنەوەی هەژماری تایبەت بە خۆیان بەمەبستی وەرگرتنی مووچە.

لەگەڵ ئەوەشدا پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران ناسنامە یاخود کارتی نیشتیمانییان پێبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا