ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر پەرلەمانتارێک دەکات

عێراق 02/12/2020

Alternate Text

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بەهۆی سکاڵایەکی وەزیری پێشووی پەروەردە، پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵبگریت.

بە گوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە کۆپییەکی دەست BMC کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەهۆی سکاڵای سوها خەلیل وەزیری پێشووی پەروەردە، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار موسەنا ئەلسامەڕائی هەڵبگرێت.

بە گوێرەی نوسراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەو پەرلەمانتارە بە پێی ماددەی ٤٣٠ سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا