"بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ خاوەن نوسینگەکانی شۆفێری تەنها بۆ سلێمانی نییە"

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی دووەم، نوسینگەکانی شۆفێری لە سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی  سەبارەت بە چەند بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، گردبوونەوەکە لەبارەی دانانی چەند مەرجێک بووە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ کە پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری لەسەردراوە، بەڵام تا ئەم ساڵ نەچووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، مەرجەکان بریتیبوون لە گەورەکردنی نوسینگەکان کە نابێ لە ٦٠٠ مەتر کەمتر بێت، لەگەڵ ئەوەی کە ئەو مامۆستایانەی وانەی شۆفێری دەڵێنەوە پێویستە لەسەریان دووبارە بە کۆرسی وانە وتنەوەدا بڕۆنەوە.
هاوکات بە گوێرەی بڕیارەکە  مەرجێکی دیکە تایبەت بە ئۆتۆمبیلی نوسینگەکان دانراوە ئەویش ئەوەیە کە پێویست ئەو ئۆتۆمبیلەی بەکاردەهێنرێت ساڵی بەرهەمهێنانی زیاتر نەبێت لە دوو ساڵ.
پێشڕەو شاوەیس، نوێنەری چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، سەردانی شوێنی گردبوونەوەکەی کرد کە لەبەردەم دادگای سلێمانی بوو و لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی خاوەن نوسینگەکانەوە رایگەیاند، کە کێشەکە دەبرێتەوە پارێزگای سلێمانی و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.
هاوکات لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری BMC ئاشکرایکرد، بڕیارەکە تەنها بۆ خاوەن نوسینگەکانی سنوری سلێمانی نییە، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەموو هەرێمە و دەسەڵات و سەڵاحیەتەکانی بۆ هەموو هەرێمە.




 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا