کچە مۆدێلێک و وێنەگرەکەی دادگایی دەکرێن

هەمەرەنگ 02/12/2020

Alternate Text

بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی سەلما ئەلشیمی کچە مۆدێل و جالاکوانی تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بە جلوبەرگی وروژێنەر لە ناوچەی مێژووی سەقارە لە قاهیرە کاردانەوی نێوخۆیی ودەرەکی لێکەوتەوە و لەگەڵ وێنەگرەکەی رووبەڕووی رێکاری یاساییش بوونەتەوە.

چەند  رۆژی رابردوو ئەنجومەنی باڵای ئاسەوار سکاڵای دژ بەو کچە مۆدێلە و وێنەگرەکەی تۆمارکرد و بەوە تۆمەتباریانی کردبوو کە لە وادەی دیاریکراوی کارکردن نەهاتونەتە شوێنەکە و مۆڵەتی فەرمییان نەبووە بۆ وێنەگرتن، پاشان هەردووکیان دەستگیرکران و لێکۆلینەوەیان لەگەڵکرا.

سەلما ئەلشیمی، کچە مۆدێل و چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، بە ئاشکرا و بە پسوڵەی ئاسایی لە کاتی کارکردن رۆشتینە شوێنەکە، بەڵام بە پێویستم نەزانی مۆڵەتی وێنەگرتن وەربگرم.
راشیگەیاند، هێچ ئامانجێکی بازرگانیم لەو کارە نەبوو، تەنها ویستومە جوانی ناوچە کەلەپووری و شارستانییەتە فرعەونییەکان دەربخەم، جلوبەرگەکانیشم لە بنەڕەتدا جلوبەرگی فرعەونییەکان بووە و هیچ بەدڕەوشتییەکی تێدا نەبووە.
دوای لێکۆڵینەوە دادگا بڕیاریدا بە کەفالەتی ٣٢ دۆڵار بۆ هەر کەسێکیان ئازاد بکرێن و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە رووداوەکە بکرێت.
محەمەد ئیسلاح، پاریزەری دیاری میسڕی رایگەیاند، ئەم کارەی کچە مۆدیل و وێنەگرەکەیان ئەنجامیانداوە ئەگەرلەسەریان ساغببێتەوە ئەوە سێ جۆری یاسا دەیانگرێتەوە، یەکەمیان بە پێی یاسای ژمارە ٩١ی ساڵی ٢٠١٨ هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر ئاسەوارێک یاخود رێکلام لە شوێنە کەلەپوورییەکان بکات و بۆ کاری بازرگانی بەکاری بەهێنێت سزای زیندانی زیاتر لە ساڵێکی بەسەر دەسەپێندرێت و بە بڕی ٥٠٠ جونییە میسڕیش سزای ماددی دەدرێت.

راشیگەیاند، یاسای دووەمیش بریتییە لە یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ١٩٦٠ کە تایبەتە بە کاروباری بەرەنگاربوونەوەی بەدڕەوشتی، یاسای سێهەمیش یاسای ژمارە ١٧٥ی ساڵی ٢٩١٨ دەیانگرێتەوە کە تایبەتە بە کاروباری تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا