وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم فرۆشتنی موڵکێکی دیکەی لە هەولێر رادەگەیەنێت کە بریتییە لە پارچەیەک زەوی و بینایەکی کۆنی وەزارەتی ناوخۆ.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە رێگەی هەڵواسینی ئاگادارکردنەوەیەک لە یەکێك لە شۆستەی شەقامەکانی هەولێر، فرۆشتنی پارچە زەوی و بینایەکی کۆنی وەزارەتی ناخۆ لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە رادەگەیەنێت
رووبەرەکەی (٤٦١٩،٣٢)مەترە و دەکەوێتە سەر رێگای گشتی هەولێر – کەرکوک نزیکی تابلۆ مۆڵ.
بە گوێرەی ئاگادارکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری نرخی دانراو بۆ یەک مەتر دوو ملیۆن و٢٥٠ هەزار دینارە، رۆژی زیادکردنەکەش لە کاتژمێر ١٠ بەیانی رۆژی ١٥ی١٢ی٢٠٢٠ ئەنجامدەدرێت.