گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە هەفتەی ئایندەوە سوتەمەنی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دابین دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بە بۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت، میواندارییەکی بۆ رێکخراوەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت رێکخست تێیدا نوێنەری گروپی کۆمپانیاکە رایگەیاند، لە هەفتەی ئایندەوە، لە رێگەی رێکخراوەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سوتەمەنی بۆ وەرزی زستان بەسەر خاوەنی پێداویستییە تایبەتییەکان دابەشدەکرێت.
سامان حسێن لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان- لقی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە کاتی کەرەنتینەی ئەمساڵ، قەیوان گروپ هاوکاری (3000) خێزانی کردووە، کە خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، ئەمە جگە لە هاوکاری دارایی دیکە و چارەسەرکردنی نەخۆشی و ناردنە دەرەوەی نەخۆشەکانیان.
دلێر فەریق وتەبێژی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان جەختیلەوەکردەوە، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە رێگەی رێکخراوەکەیانەوە هاوکاری کورتەباڵاکانی کردووە بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری و یەکەی نیشتەجێبوون و پاڵپشتی دارایی کردوون.