جوتیار عادل: بۆ دابینکردنی موچە حکومەتی هەرێم قەرزی کردووە

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەریم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران، حکومەت قەرزی کردووە.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، بەهۆی کورتهێنان لە بڕەپارەی تەرخانکراو بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێم ناچار بووە قەرزبکات تا ئەو کاتەی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە رەوانە دەکرێت.

 

جوتیار عادل راشیگەیاند، ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکراشی کرد بڕیاری دابەشکردنی موچە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە دراوە و بڕیاری داوە سبەی پێنجشەممە ٣ی کانوونی دووەم دەستبەدابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت، سەرباری ئەوەی بڕی بودجەی پێویست بەردەست نییە بۆ دابەشکردنی موچە، هەربۆیە حکومەتی هەرێم قەرزی کردووە تا ئەو کاتەی شایسەتە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە رەوانە دەکرێت و ئەو کات پارەکەی بەغداد لەبری قەرزەکە دەدرێتەوە.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پڕۆژەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی ئەو رسوماتەی لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێن خستەروو و داوای کرد پەلە بکرێت لە ناردنی زانیاری تایبەت بە خەرجی و داهاتی وەزارەتەکان بۆ لیژنەی باڵا ، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەیان.

لە کۆتا بڕگەی کۆبوونەوەی ئەنجەمەنی وەزیراندا، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم پڕۆژە بڕیاری دەرماڵە لەبری کەم ئەندامی پێشنیار کرد و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا