خەڵاتی ڕێزلێنان و پەیکەرێک کە گوزارشت لە دادپەروەری دەکات بەخاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەبەخشرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک)، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیکرد لەوەفدێکی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی، کە بەمەبەستی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، سەردانیان کردبوو.
وەفدەکەی مەڵبەند، رایانگەیاند، وەک وەفایەک و بۆ رێزگرتن لەخزمەتی چەند ساڵەی لەکایە جیاجیاکاندا خەڵاتی رێزلێنان و خۆشەویستی و پەیکەرێک کە گوزارشت لە دادپەروەری دەکات بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەبەخشین.