راستی و دروستی کەیسی دادگاییکردنی سەلیم شوشکەیی

کوردستان 02/12/2020

Alternate Text

چەند رۆژێکە پرسی دادگاییکردنی سەلیم شوشکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بڵاوبووەتەوە کە گوایە مووچەی یەكێک لە پاسەوانەکانی خۆی نەداوە و کەیسەکەی لە دادگا دۆڕاندووە.

سەلیم شوشکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە BMC راگەیاند، هەواڵی کۆتاییهاتنی کەیسەکە لە بەرژەوەندی پاسەوانەکەی پێشووم دوورە لە راستییەوە، راستە حەوت ساڵ لەمەوبەر کەسێک بە ناوی (هیمداد عەزیز) بۆ ماوەی ١١ مانگ وەک پاسەوان ناوی تۆمارکرابوو، بەڵام هەر زوو دەرکەوت مووچەخۆر بووە لە رێزەکانی زێرەڤانی و ئەوەندەی دەوامی کردووە موچەکەی خۆی وەرگرتووە، ئەو ماوەیەشی دەوامی نەکردووە بە نوسراوی فەرمی مووچەکەی گەڕێندراوەتەوە پەرلەمان.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، دادگاش ئەو راستییەی قبوڵکردووە و تا ئێستا کەیسەکە لە دادگا کۆتایی نەهاتووە و لە تەمییزە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە ماوەى ڕابردوودا ئەو پاسەوانەی سکاڵای لەسەر تۆمارکردبوو کە گوایە موچەکەی لەلایەن سەلیم شوشکەییەوە دەستیبەسەردا گیراوە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا