هەموو دایک و باوکێک پێویستە ئەوە فێری منداڵەکانیان بکەن کە ژیان سەرکەوتن و شکستی تێدایە، پێویستە بەردەوامبن.
سەرچاوە پەروەردەییەکان باس لە مامەڵەی دایک و باوک دەکەن لەکاتی شکستی منداڵەکەیاندا و ئاماژە بەوە دەکەن، کاتێک منداڵەکەت لە کارێکدا شکستدەهێنێت هەوڵبدە لەگەڵیدابیت تا تێیدەپەڕێنێت و چارەسەری بۆ بدۆزەرەوە و پێیبڵێ کە دەتوانێت دووبارە هەوڵبداتەوە.
زیاتر هانیبدە لەو بوارانەدا کە خۆی ئارەزووی دەکات و دڵنیاییە سەردەکەوێت، فێریبکە کە بڕوای بە تواناکانی خۆی هەبێت، هەروەها کاتێک لە کارێکدا شکستدەهێنێت سزای مەدە، چونکە ئەوە دەیترسێنێت و بڕیاردەدات هیچ کارێک نەکات.
دەتوانیت باسی شکست و سەرکەوتنەکانی خۆتی بۆ بکەیت، لەم ڕێگەیەوە تێدەگات ژیان تەنیا سەرکەوتن نییە بەڵکو بەردەوام بوونە.