له‌ کۆتانی ڤاکسینه‌كه‌دا‌ ئەم کەسانە لە پێشەوە دەبن

تەندروستی 02/12/2020

Alternate Text

دامەزراوەى ڕێکخستنى دەرمان وتەندروستى بەریتانیا  بە فەرمی دانینا بە ڤاکسینی فایزەر بایۆنتێت و مۆڵەتی بەکارهێنانی درا و بەمەش بەریتانیا دەبێتە یەکەمین وڵات کە مۆڵەت بەم ڤاکسینە بدات و بەکاری بهێنێت، وا بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا  ٨٠٠ هەزار دانە لەم ڤاکسینە بگاتە ئەو وڵاتە.
بەپێی پێشنیازی بڕیاردەرانی تەندروستی ئەو وڵاتە، لە یەکەمین هەنگاودا کارمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی  نیشتیمانی (NHS) ڤاکسینەکە وەردەگرن، دواتر لیستی ئەولەویەتی ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن بەم شێوازەی لای خوارەوە دەبێت:
١- ئەو کەسانەی کە لە خانەی باساڵاچواندا نیشتەجێن.
٢- ئەوانەی تەمەنیان لە (٨٠) ساڵ زیاترە.
٣-  کارمەندانی تەندروستی، ئەوانەی لە هێڵی پێشەوەی خزمەتکردندان.
٤- ئەوانەی تەمەنیان (٧٥) ساڵ و زیاترە
٥- ئەوانەی تەمەنیان  (٧٠) ساڵ و زیاترە و مەترسی توشبونیان بە پەتای کۆڤید -١٩ لەسەرە.
٦- ئەوانەی تەمەنیان (٦٥) ساڵ و زیاترە
٧- ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (١٦-٦٤) ساڵە و گرفتی تەندروستیان هەیە و مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە پەتای کۆڤید-١٩ بە سەختی بگرن.
٨- ئەوانەی تەمەنیان  (٦٠) ساڵ و زیاترە.
٩- ئەوانەی تەمەنیان (٥٥) ساڵ و زیاترە.
١٠-  ئەوانەی تەمەنیان (٥٠) ساڵ و زیاترە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا