بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند،
لە سەنگەسەر شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ
دروستبووە و شەش کەس لە هەردوولا بە چەقۆ برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،
کاتژمێر ٦ی ئەم ئێوارەیە لە ناحیەی سەنگەسەر شەڕ لەنێوان دوو ماڵە دراوسێدا روویداوە
و بەهۆیەوە چوار کەس کە پێکهاتوون لە باوک و دوو کوڕی و کچێکی بە بریندارکراوی رەوانەی
نەخۆشخانە کراون. دەشڵێت، بە چەقۆ بریندارکراون و تا ئێستا هۆکاری شەڕەکەیان بۆ
ئاشکرانەکراوە.
راشیگەیاندووە، رووداوەکە لە ناحیەی سەنگەسەری سەر
بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) روویداوە و لە لایەک باوکێک و دوو کوڕی و کچێکی بریندارن
و باوک و کچەکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ رانیە بەڕێکراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو ، دوای شەڕەکە دەستبەجێ هێزەکانی
پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
پۆلیس
ڕاشیگەیاندووە، کە تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لە ئێستاشدا هێزەکانیان
دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و بارودۆخەکەش لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
بە هۆی
ڕووداوەکەشەوە ، دوو کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەش
لەوبارەیەوە بەردەوامە.