توێژینەوەیەکی ئەمریکی گرنگی ماددەی ئۆمێگا ٣ ئاشکرادەکات بەمەبەستی نەمانی یاخود ڕێگریکردن لە گەشەکردنی جۆرێک نەخۆشی شێرپەنجە بەناوی سارکوما، زیاتر توشی منداڵان دەبێت و کاریگەریی لەسەر ئێسک دروست دەکات.
توێژینەوەکە زانکۆی ئیلینۆی ئەمریکی لە گۆڤاری (Journal of Medicinal Chemistry)زانستی بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایدەکات کە سارکوم جۆرە نەخۆشییەکی شێرپەنجەیە وکو گرێیەک لەسەر ئێسک بڵاودەبێتەوە بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لەخوار ١٠ ساڵییەوەیە.
ئەم گرێیە جۆرە نەخۆشییەکە کە توانای گواستنەوەی هەیە بۆ سییەکان، کە لە %٨٠ شێرپەنجەی سییەکان بەهۆی ئەمجۆرە گرێیەی شێرپەنجەوەیە.
زانایان لە توێژینەوەکەیاندا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کۆمەڵێک مشکی توشبوو بەو نەخۆشییە کردووە، دەرکەوتووە ئەو مشکانەی کە چەوری "ئۆمێگا ٣"یان پێدراوە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە وەستاوە و گەشەی کەمبووەتەوە بەجۆرێک کە نەگاتە سییەکانیان، چونکە ئەو ماددەیە دەوڵەمەندە بە "ئیبۆکسیدات" کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە.
هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاری باوان دەکەن کە بە منداڵەکانیان خواردنی ڕووەکی وەکو تۆوی کەتان و زەیتی سۆیا، یاخود ماسی پێبدرێت بەتایبەت ماسی جۆری سەلەمون و تونا و ماکریل و سەردین، لەگەڵ ڕۆنی ماسی.