ڤیدیۆ: گفتوگۆیەکی نێوان خۆپیشاندەرێک و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان ببینە
لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی وێڕای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بەشێک لە خۆپیشاندەران دەکەوتنە گفتوگۆ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ BMC نێردراوە، یەکێک لە خۆپیشاندەران، پرسیار لە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەکات، بۆچی بڵاوەیان پێدەکەن لە کاتێکدا ئەوانیش بەهەمان شێوە بێ پارە و بێ مووچەن.