بەدەر لە کۆمپانیای فایزەر، عێراق ڤاکسین لەم کۆمپانیایەش دەکڕێت

عێراق 04/12/2020

Alternate Text

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین  بەردەوامە.

 

ئەمڕۆ هەینی ٤ی کانوونی یەکەم، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دانوستان بەردەوامە و وابڕیارە کۆمپانیای ڤایزەری ئەڵمانی لە یەکەم گوژمەدە ١٠ ملیۆن پێوکوتە بنێرێت، کە بەشی ٢٠٪ی دانیشتوانانی عێراق دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا حەسەن تەمیمی ئاشکراشی کرد، کۆمپانیای ئاسترازینکا ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ گەیاندنی ڤاکسین بۆ عێراق، بەڵام هێشتا چاوەڕێن رێکخراوی تەندروستی جیهانیی بە فەرمی رێگە بە دابەشکردنی بدات و لە هەمان کاتیشدا سەرجەم تاقیکردنەوەکان بگەنە کۆتایی بۆ بەدووربوون لە هەموو کاریگەرییەکی لاوەکی.

سەرباری ئەوەش، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک دەکرێت بۆ عەمبارکردن و گواستنەوەی ڤاکسیەنەکە دوای ئەوە بەردەست دەبێت بۆ دابەشکردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا