بۆیەکەم جار بایدن لەسەر تیرۆرکردنی زاناکەی ئێران هاتە دەنگ

جیهان 04/12/2020

Alternate Text

دوای تیرۆر کردنی موحسین فەخریزادە، زانای بواری ئرتۆمی ئێران، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هاتە دەنگ.

 

درەنگانی شەوی رابردوو، لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی CNN، جۆ بایدن وتی "تیۆرکردنی موحسین فەخری زادە کە گرنگترین رۆڵی هەبوو لە بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران، دەبێتە هۆی ئالۆز کردنی پەوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران".

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بایدن وتی کە چۆنییەتی مامەڵەکردنی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئێران دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە بەتایبەتی کاتێک لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە کشایەوە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکە واژووی لەسەر کرابوو.

لەگەڵ ئەوەشدا جۆ بایدن بەگومان بوو لەو بەرنامەیەی تڕەمپ پەیڕەوی کردبوو و رایگەیاند فشارەکانی سەر ئێران کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەبووە و ئێران نزیکە لە گەیشتن با ئاستی پێویست لە یۆرانیۆم بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و گەیشتن بە ئامانجەکەی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا