لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

عێراق 04/12/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای بابل، سێ گەنج کە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا و لە کاتێکدا لە پەنجەرەی ئۆتۆمبیلێکەوە سەریان دەرکردبوو، لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا.

 

ئەمڕۆ هەینی ٤ی کانوونی یەکەم، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای قاسم لە باشوری پارێزگای بابل بە میدیاکانی راگەیاند،لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، سەرچاوەکە هۆکاری رووداوەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کاتێک گەنجەکان بە ئۆتۆمبیل دوای بوک و زاوا کەوتوون و لە پەنجەرەی ئۆتۆمبیلەکەیانەوە سەریان دەرکردووە، بەڵام بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە، وەردەگەڕێن و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلەکە بەسەریاندا دەکەوێت و گیان لەدەستدەدەن.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، مشتومڕێکی زۆری نایەوە و داواکرا کە رێگاوبانی شارەکە چاکبکرێن و بەهەمان شێوەش سزاو سەرپێچیەکانی سەر ئەو کەسانەی پابەندی یاساکانی هاتوچۆ نین قورستر بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا