ئەمڕۆ شەممە روسیا دەستکردن بە بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیکی دژە کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە روسیا کردنەوەی ٧٠ کلینکی تایبەتی بە کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی راگەیاند و بڕیارە وەک قۆناغی یەکەم کوتانەکە ئەو کەسانە بگرێتەو کە زیاتر مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لەسەرە وەک کارمەندانی تەندوستی و مامۆستایان و کەسانی بەتەمەن و نەخۆش.
هاوکات بەرپرسانی مۆسکۆ بڵاویانکردەوە، تەنها لە کاتژمێرەکانی سەرەتای کردنەوەی کلینکەکان پێنج هەزار کەس داواکاری ئەلیکترۆنیان پێشکەشکردووە.
ڤاکسینی سپۆتنیک بەرهەمهێنراوی رووسیایە، دەستکردن بە بەکارهێنانیشی لە کاتێکدایە تا ئێستا رێکخراوی تەندروستی جیهانی رەزامەندی لەبارەیەوە نەداوە.