بەیانی ئەمڕۆ گردبوونەوەی هاوڵاتیانی رانیە لە ناوبازاڕی شارەکە دەستیان پێکرد و نارەزایەتیان لە دۆخی ژیانیان دەربڕی.
ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی رانیە، لە مامۆستایان و فەرمانبەران و کاسپکاران، لەناو بازاڕ گردبوونەوەیەکیان سازکرد و نارەزایەتی خۆیان لە دواکەوتنی مووچە و ژیان و گوزەرانیان دەربڕی.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە گردبوونەوەکە بە شێوەیەکی ئاسایی دەڕوات بەڕێوە و هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک دروستنەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە سلێمانی تا ئێستا هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک دەستیان پێنەکردووەتەوە.