بۆچی پێستی هەندێک منداڵ بەم شێوەیەی لێدێت

تەندروستی 05/12/2020

Alternate Text

بەشێک لە دایکان و باوکان بەدەست کێشەی سووربوونەوە و دروسبوونی زیبکە لەسەر رووخساری منداڵەکەیان دەناڵێنن.

ئاوات واژەیی، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لە بابەتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەم حاڵەتە( Keratosis Pilaris )ی پێدەوترێت، حاڵەتێکی تایبەتە کە تیایدا ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین لە ڕەگی مووەکەدا ئەنیشێت و دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پێست و لەشێوەی زیبکەی ورددا دەردەکەوێت لە سەرڕوومەت و ڕان و سەر شان. ھەندێ جار خورانی ھەیە ئەگەر پێستەکە لەگەڵی دا وشک بێت.

باسی لەوەشکردووە،  حاڵەتەکە زۆربەی کات دایک یا باوک ھەیانە و لە مناڵەكەیاندا دووبارە دەبێتەوە. بە گشتی لە ھاویندا باشتر دەبن و لە وەرزە ساردەکان زیاد دەکەنەوە، چارەسەری بنەڕەتی و تەواوەتی نییە بەڵام بەکارھێنانی ئەو کرێمانەی «یوریا»ی تیایە ڕەنگە نیشانەکان کەم بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا