به‌رپرسانی ئه‌مریكا
ڕایانگەیاندووە، بڕیاریانداوه ژماره‌ی دیپلۆماتكاره‌كانیان
له عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه و بەڵام باڵیۆزخانەکە داناخەن.
به‌رپرسێكی باڵای ئەمریکا بە رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی
ڕاگەیاندووە، بڕیاره‌كه به‌وجۆره نییه كه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌سه‌ر
داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا رایگه‌یاندبوو.
به‌رپرسه‌كه وتوویەتی ، له‌بری داخستنی باڵیۆزخانه‌كه،
ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران له به‌غداوه ره‌وانه‌ی واشنتن ده‌كرێنه‌وه و پرۆسه‌كه‌ش
له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێ ده‌كات.
ده‌نگۆی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا
له‌دوای كوژرانی موحسین فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له ٢٧ی مانگی
رابردوو سه‌ریهه‌ڵدا و مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی پێ كردبوو، به‌ڵام دواتر به‌رپرسانی كۆشكی
سپی بڕیاره‌كه‌یان به كه‌مكردنه‌وه‌ی
دیپلۆماتكاره‌كانیان له باڵیۆزخانه‌كه گۆڕی.