ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ
دوو برا لە لایەن چەند کەسێکەوە تەقەیان
لێکراوە دەستبەجێ یەکێکیان گیانی لە دەستداوە.
شەریف ڕەحیم،
وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕاگەیاندووە،
" " کاتژمێر 4:30ی خولەکی ئێواری ئەمڕۆ لە گەڕەکی قادرکەرەمیەکانی ناحیەی
شۆڕش بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان
برای یەکترن ."
ناوبراو ئەوەشی وتووە، " کوژراوەکە تەمەنی ٣٤
ساڵە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە و بریندارەکەش تەمەنی ٢٠ ساڵە و دوای چارەسەری
سەرەتایی لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی
سلێمانی کراوە."
پۆلیسیش
راگەیاندووە، ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە دوو کەس بوون و هەڵاتوون و تائێستا دەستگیر
نەکراون.