قائیمقامیەتی
سلێمانی سەبارەت بە نێرگەلە لە کافتریاکاندا هۆشدارییەک دەدات و دەڵێت، مەترسى
گواستنەوەى نەخۆشى لێدەکرێت.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی
سلێمانی ڕایگەیاندووە، "ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکان دەکەینەوە لە
دوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی شوشەی نێرگەلەکە بگۆڕن، چونکە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس
و میکرۆبى لێدەکرێت."
روونیشیکردوەتەوە، "لەڕێی فوکردن بە سۆندەکە
و هەڵمژینی دوکەڵی نێرگەلەکەوە ڤایرۆس و میکرۆب دەگوازرێتەوە، ئەو شوشەیە و ئاوەکەی
ناوی و دەبێت بە ناوەندێک بۆ بەزیندوو هێشتنەوە و گەشەکردنیان و گواستنەوەی ۆناو لەشی
کەسێکی دیکە."
لەشکر حەمید، ئەوەشی وتووە ،" یەکێک لە مەرجەکانی
کردنەوەی شوێنەکانی نێرگەلە کێشان بەکارهێنانی "سۆندە"ی سەفەرییە کە تەنها
یەکجار و بۆ یەک کەسی نێرگەلەکێش بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر
سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر".
ئاماژە
بۆ ئەوەش دەکات ، پابەندبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی یەکێکی
ترە لە بنەماکانی کاکردنی کافتریا و شوێنەکانی کێشانی نێرگەلە، بۆیە پێویستە رۆژانە
"قاعیدەی" نێرگەلەکان و هەموو ئەو پێداویستیانەی ڕۆژانە بەکاریدەهێنن بشۆردرێن
و بەشێوەیەکی تەندروست پێشکەش بە بەکارهێنەران و نێرگەلە کێشان بکرێت.