سلێمانی.. یەکەم چێشتخانە بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە نرخەکانیان گرانکرد
چێشتخانەیەکی سلێمانی
ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە و کە نرخی کاڵاکانیش زیاددەکەن
ناچارن نرخی خواردەمەنییەکان بەرزکەنەوە.
ئەو چێشتخانەیە لە
پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، داواکارین پەرلەمان و دەسەڵاتداران ڕێگە
نەدەن بڕیاری گرانگردنی دۆلار جێگیرببێت چونکە دەبێتە هۆی گرانبوونی هەموو
کاڵاکان.
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە،
ناچارن لە سەری ساڵەوە نرخی سەرجەم
خواردەمەنییەکانیان بەرزکەنەوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە
هات، وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی
عێراق ڕایانگەیاند، نرخی دۆلار دەگاتە سەر و ١٤٥ هەزار دینار.