نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو کچە ١٢ ساڵەی بەهۆی زلەیەکەوە ماڵی بەجێهێشتووە
باوکی ئەو کچە تەمەن ١٢ ساڵەی شاری هەولێر کە بەهۆی زلەیەکەوە ماڵی جێهێشتووە، دەڵێت تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کچەکەیانەوە نییە.
رۆژگار حەمەد، باوکی کچەکە بە BMC راگەیاند، کچەکەم ناوی رۆژینە تەمەنی(١٢)ساڵە، شەوی رابردوو دوای ئەوەی هەندێک توڕە بووم و زلەیەکم لێدا، ماڵی جێهێشتووە.
ئاشکراشیکرد، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەس نییە و تا ئێستاش کچەکەیان نەدۆزراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە، لە کامێرای چاودێرییەوە بیندراوە و لە ئێستادا هەوڵی دۆزینەوەی دەدرێت.