بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆیەکی یۆنان کە لەسەر
٥٠٠ پیاو ئەنجامدراوە ، دەریخستووە، کاریگەری زەیتی زەیتون لەسەر پیاوان باشتر و تەندروست
ترە لە کاریگەری ڤیاگرا و ئەگەری تووشبوون بە کێشەی لاوازی سێکسی کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، زەیتی زەیتون پارێزگاری
لە تەندروستی دەمارەکان و موولوولە خوێنەکان دەکات، هەروەها سووڕی خوێن بە چالاکی
دەهێڵێتەوە لە هەموو بەشێکی جەستەدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا
ڕێژەی نۆ کەوچك زەیتی زەیتون دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە کشەکانی کۆئەندامی زاوزێ
و لاوازبوونی سێکسی کەمتر دەبێت و ڕاددەی هۆرمۆنی تێستوستیرۆن لە جەستەیاندا زیاد
دەکات".
هاوکات
سیستمی خواردنی تەندروست کە دەوڵەمەند بێت
بە میوە، سەوزە، پاقلەمەنی، ماسی، چەرەزات بە هەمان شێوە ئەگەری تووشبوون بەو کێشە
تەندروستییانە کەمدەکاتەوە.
کریستینا خریسوهۆ کە سەرپەرشتیاری ئەو توێژینەوەیە
بووو کە لە زانکۆی ئەسینا ئەنجامدرا وتی، " خواردنی تەندروست و وەرزشکردن بۆ
ماوەیەکی درێژ کاریگەری لەسەر ستایلی ژیان دەبێت و تەندروستی جەستە بەگشتی باش دەکات
و ڕێگە لە کێشەکانی کۆئەندامی زاوزێ دەگرێت".