وەزیری
دەرەوەی ئێران رایگەیاند، زانیارییان هەیە
کە ئەمریکا بەنیازی شەڕە و دەیەوێت دۆخێک بۆ ئەو مەبەستە دروستکات.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاندووە،
"لەجیاتی شەڕی کۆڤید لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و هاوپۆلەکانی ملیاران دۆلار
بەفیڕۆدەدەن بۆ فڕاندنی B-52ەکان و
هێزی چەکدار دەنێرێتە هەرێمەکەمان".
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە،"
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانمان لە عێراقەوە، پیلانێک لەئارادایە و ئەمریکا
دەیەوێت دۆخێکی ساختە دروستبکات بەمەبەستی هەڵگیرساندنی جەنگ".
ناوبراو
ئەوشەی وتووە، ئەوان جەنگ ناخوازن، بەڵام بەشێوەیەکی ئاشکرا و راستەوخۆ بەرگری لە
گەلەکەی، ئەمنییەت و بەرژەوەندییە گرنگەکانی دەکات.
ئەمەش لە
کاتێکدایە لایەنگرانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن، ترەمپیش چەند رۆژێک بەر لە
ئێستا هەڕەشەی تووندی کرد و گوتی "ئامۆژگارییەکی دۆستانەی" بۆ ئێران
هەیە و "هەر ئەمریکییەک لە عێراق بکوژرێت، ئێمە تۆڵە لە ئێران دەکەینەوە".