Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێم.. ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٠ هەزار بیانی مافی مانەوەیان پێدراوە

کوردستان

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە لە هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی بیانی مافی مانەوەیان لە هەرێم وەرگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کەیفی عومەر، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە لە هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەزار و ٣٦٤ کەسی بیانی مافی مانەوەیان لە هەرێم وەرگرتووە، ئەو کەسانەش کە مافی مانەوەیان وەرگرتووە دەتوانن بە ئاسایی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم هاتوجۆ بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە بیانییانەی مافی مانەوەیان لە هەرێم وەرگرتووە بۆیان نییە بڕۆنە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لە ئەگەری پابەند نەبوونیش بە رێنماییەکان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە لە هەرێم ئەوەشیخستەڕوو، لەمساڵدا ١٨٧ هەزار و ٨٣٦ کەس لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان پاسەپۆرتیان دەرهێناوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP