حکومەتی هەرێم: لەمساڵدا هەشت موچەمان دابەشکردووە

کوردستان 31/12/2020

Alternate Text

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمساڵدا هەشت موچەمان دابەشکردووە، دەشڵێت، " کەس خۆی لە ئێمە پەرۆشتر نییە بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و هەموو هەوڵێکی خۆمان لەوبارەوە خستووەتەگەڕ".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، "حزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی چەواشکردنی هاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و کەسابەتی سیاسی، بابەتێکی چەواشەکارانەی لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە، کە سەر لەبەری دوورە لە راستییەوە."

 ڕاشیگەیاندووە، "ئەم حزبە کە گوایە خۆی بە حیزبێکی موسڵمان بە خەڵک ناساندووە، هەر هیچ نەبێت پێویستە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی راستگۆ بێت و بابەتەکان وەک خۆیان باس بکات و راستییەکان  بۆ مەبەستێکی سیاسی نەشارێتەوە و رای گشتی بەلارێدا نەبات."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا هەشت موچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە، کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا