نوێترین لێدوانی گەورە زانایەک لەسەر کاتی نەمانی کۆرۆنا

تەندروستی 31/12/2020

Alternate Text

ئەنتۆنى فاوچى شارەزاى بوارى نەخۆشیە گواستراوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ، تا پایزى ساڵى ٢٠٢١ بەهۆى ڤاکسینەکانەوە جۆرێک لە بەرگرى بەکۆمەڵ دروست ببێت و سیماکانى ژیانى ئاسایى دەستبکەن بە گەڕانەوە. 

ئەنتۆنى فاوچى لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە ، شتێکى ئاساییە نەوەى نەوەی نوێی کۆرۆنا دەرکەوێت و ئەگەرى هەیە لە سەرجەم ناوچەکانى ئەمریکادا بڵاوببێتەوە و ئەوەش شتێکى سروشتییە. 

ئەو زانایە باسى لەوەشکردووە، "ئەم نەوە نوێیە تواناى ئەوەى هەیە خێراتر بڵاوببێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، بەڵام ئەوانەى کە تووشى نەوەکانى ترى ڤایرۆسەکە بوون دوبارە بەم نەوە نوێیە توشنابنەوە، ئەوەش واتاى ئەوەى هەیە ئەو بەرگرییەى دژى کۆرۆنا دروستبووە بۆ ئەم نەوە نوێیەش دەبێت". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا