وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ئەنجامەکانی پشکنینی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، تێیدا چاکبوونەوەی ٢٤٩ توشبووی کۆرۆنا لەو پەتایە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی کانونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ئەنجامەکانی پشکنینی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئەو ئامارانە ٢٤٩ توشبووی کۆرۆنا لە ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە، ١٥٣ توشبووی نوێ و حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا لە هەریم تۆمارکراوە.