سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٥٠ هێرشی
موشەکییان بۆ سەر خاکی سوریا ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی کانونی یەکەم، سوپای ئیسرائیل ئاماری هێرشەکانی بۆ
سەر خاکی سوریا بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوپای
ئیسرائیل زیاتر لە ٥٠ هێرشی مووشەکی بۆ سەر سوریا ئەنجامداوە، نزیکەی هەزار و ٤٠٠
ئۆپراسیۆنی ئاسمانیشیان لەو وڵاتە ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە، بەردەوام رێگر دەبین لەوەی ئێران بتوانێت لە رووی سەربازییەوە لە
نێو خاکی سوریا خۆی قایم بکات.
زۆربەی ئەو هێرشانەی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ نێو خاکی سوریا
ئەنجامدراون، هێزە سەربازییەکانی سوریا و ئیران و حزبوڵا کراونەتە ئامانج.
هەرچەندە ڕاپۆرتی
ساڵانە سوپای ئێسرائیل ئاماژەی بە وردەکاری ئەو ئامانجانە نەکردووە کە
بۆردومانکراون، بەڵام لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی گەلی سوریا لە
ساڵی ٢٠١١دا، پێدەچێت سەدان هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجام دابێت.