عێراق داهاتى نەوتى ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکراکرد

عێراق 31/12/2020

Alternate Text

کۆمپانیاى سۆمۆ ڕایگەیاند، داهاتى هەناردەکردنى نەوت لەمساڵدا ٤٢ ملیار دۆلار بووە.

عەلا یاسرى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیای سۆمۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى فەرمى عێراق، رایگەیاندووە "قەبارەى داهاتى هەناردەکردنى نەوت لە رێگەى کۆمپانیاکەوە بۆ ساڵى ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ٤٢ ملیار دۆلار".  

بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی وتووە،  "داهاتى مانگى کانونى یەکەم لە هەناردەکردنى نەوت زیاتر بووە لە چوار ملیار دۆلار و هەر بەرمیلێک بە ٤٩ دۆلار فرۆشراوە".  

 ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق نزیکەى سێ ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە هەناردەدەکات دواى بڕیارى کەمکردنەوەى بەپێی رێککەوتنى ئۆپیک پڵەس.  

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی داتاکانی عێراق زیاتر ٩٠% بودجەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت و ئەو بڕە فرۆشراوەی نەوتیش تەنها نیوەی  خەرجییەکانی عێراق دابیندەکات و بەو پێیبە کورتهێنانێکى زۆر لە بودجەى عێراقدا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا