ژاپۆن مانگە دەستکردەکانی لە دار دروستدەکات

تەکنەلۆژیا 31/12/2020

Alternate Text

لە ئێستادا ژاپۆن لە پێناو رێگریکردن لە پیسبوونی بۆشایی ئاسمان، هەوڵدەدات مانگە دەستکردەکانی لە دار دروستبکات.

بە گوێرەی رۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بەریتانی، ئەو مانگە دەستکردانەی لە دار دروستدەکرێن لە کاتی گەڕانەوەیان بە ئاڕاستەی زەوی بێ ئەوەی هیچ مەوادێکی زیانبەخش دوای خۆیان بەجێ بهێڵن دەسوتێن.

کۆمپانیای "سیمی تۆمۆ فۆرێستری" ژاپۆنی تایبەت بە پسپۆڕییەتی پێشەسازی دار رایگەیاند، دەستیانکردووە بە گەڕان بە دوای جۆرێک لە دار کە شیاوترینە بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە.

راشیگەیاندووە، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی تۆکیۆ چەندین توێژینەوە بۆ سەرکەوتنی ئەو کارە ئەنجامدەدەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەو مانگی دەستکردە بە تەواوی دروستبکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا