چوار کەس بە هۆی تەقەکردنەوە لە سەهۆڵەکەی سلێمانی دەستگیرکران
پەیامنێری BMC ڕایگەیاند، چوار کەس بە هۆی تەقەکردنەوەی لە سەهۆڵەکەی
سلێمانی دەستگیرکران.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو چوار کەسە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە بە چەند جۆر چەکێک تەقیان کردووە و هێزەکانی پۆلیسیش ڕاستەوخۆی دەستگیریان کردووە.
ئەوشەی وت، تەقەکردنەکە بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ و پشێوی لە ناو هاوڵاتیاندا لە شوێنەکەدا