دوای ئەوەی بەشێک لە وڵاتانی جیهان چوونە ساڵی
٢٠٢١ـەوە هەرێمی کوردستانیش ئێستا چووە ساڵی نوێوە.
ئەمشەویش لە کاتژمێر
١٢دا هەرێمی کوردستان وەکو وڵاتانی دیکە چووە ساڵی نوێوە و بەشێکی هاوڵاتیانی هەرێمیش
لەو کاتەدا لە سەرجادە و شەقامەکان بوون و خۆشی و شادیان دەربڕی.