Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕیتانیا بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا دەرچوو

جیهان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕیتانیا بە فەرمی یەکێتی ئەوروپای بەجێهیشت و رێککەوتنی برێکزت چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا رایگەیاند،بە چالاکبوونی برێکزت ئیدی بەریتانیا ئازادییەکانی گرتە دەست خۆی و دەشتوانێت لەمەولا کارەکانی جیاوازتر و باشتر ئەنجامبدات.
هاوکات، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، وێڕای چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا و  بەریتانییەکان بە هاوڕێ و هاوپەیمانی فەرەنسا  و یەکێتیی ئەوروپا دەمێننەوە.
شایانی باسە، لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا بەڕیتانیا یەکێک بووە لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، لەم چەند ساڵەی رابردووشدا بەرپرسانی بەڕیتانیا دەستیانکرد بە هەنگاوەکانی دەرچوون لەو یەکێتییە و پێێان وابوو ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا زیانیان پێدەگەیەنێت، لە ئەنجامدا ماوەیەک بەر لە ئێستا بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی برێکزتیان لەبارەی رێکخستنی کاروباری بازرگانی ئیمزاکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP