ئیسماعیل قائانی لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی هەڕەشەی
ئەنجامدانی هێرشێک لە نێو خاکی ئەمریکا دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی دووەم، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی
سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە تۆڵەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی
هێرشەکانمان دەبەینە نێو خاکی ئەمریکا، لە پێناو راگرتنی کارە شەیتانییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبوونەوەیان.
هاوکات، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، عێراق قەرزاری
کردەوە چاکەکانی سولەیمانییە، گەلی عێراق درکی بەو پیلانگیرییە گەورەیە کردووە کە کراوەتە سەریان.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکرد،" چەند لایەنێک خۆیان بە
دوژمنان فرۆشتووە، ناکرێت عێراق ئەو کەسانە لەبیربکات کە خۆیان بە دوژمنانی
گەلەکەمان فرۆشت".
لە رۆژی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی
پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پازدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە بۆردرۆمانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی
بەغدا تیرۆرکران.