وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەنجامی ٢٤ کاتژمێری پشکنینەکانی کۆرۆنای
بڵاوکردەوە، کە تێیدا ٩٧٩ حاڵەتی چاکبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری
ئەنجامی ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە تێیدا ١٢٢
حاڵەتی توشبوونی نوێی و ٩٧٩ حاڵەتی چاکبوون تۆمارکراون، چوار کەسیش بەو پەتایە گیانیان
لەدەستداوە.