پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو رووداوی جیای تەقەکردن لە سلێمانی شەش
کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا
ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو سێ کەس لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە بە
تۆمەتی تەقەکردن لە شەقامی سالم دەستگیرکران و دەستبەر دوو چەکی جۆری دەمانجە و
ئۆتۆمبێلێک گیرا.
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباری
دیكه ده‌ستگیركران كه به‌هه‌مانشێوه ته‌قه‌یان كردبوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان دهستبەر چوار چه‌ك و ئۆتۆمبێلێکی تۆمه‌تباره‌كاندا گیرا.
لە
راگەیاندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر
شەش تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.