بڵێسە جەبار فەرمان رایگەیاند، بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی
لیژنەی به‌دواداچوونی
كاری حكومه‌ت و پلانی ستراتیژیی، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی کابینە
حکومییەکەی مستەفا کازمی، تەنها 17.541٪ ده‌ستكه‌وت
و به‌ده‌ستهاتووه فیعلییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت بەدیهاتووە.
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە بۆچوونی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری په‌رله‌مان به پاڵپشت به‌و به‌دواداچوونانه‌ی ئه‌نجامی داوه و ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، رێژه‌ی بەرنامەی کاری جێبەجێکراوی کابینەکەی مستەفا کازمی ده‌گاته 17.514%، لە کاتێکدا
حکومەت بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە تاکو ئێستا 82.486٪ بەڵێنەکانی بردووەتەسەر.
ناوبراو راشیگەیاند، ئه‌مه‌ش شكستی حكومه‌ت و
به ئامانج نه‌گه‌یاندنی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، زۆر كات ره‌خنه له كازمی
گیراوه كه ته‌نها له سۆشیال میدیادا و لە تار به‌هێزه و هیچی به ئاكام نه‌گه‌یاندووه.
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە