لە خورماڵ زیاتر لە ١٢٠ کەس ژەهراویبوون

کوردستان 01/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماڵ رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ١٢١ نەخۆش بە نیشانەکانی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکەی ئێمەیان کردووە. 
ئەمڕۆ هەینی، ١ی کانونی دووەم، عەزیز شەوکەت، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماڵ رایگەیاند، چەند رۆژێکە زیاتر لە١٢١ کەس بە نیشانەی سکچوون و رشانەوە براونەتە نەخۆشخانە، ٩٥٪  ئەو نەخۆشانەش کە سەردانیان کردووین دانیشتووی هەریەکە لە گەڕەکەکانی ئاشتی و قەڵای خوڕماڵن.
ناوبراو راشیگەیاند، توانیومانە چارەسەری تەواو بۆ نەخۆسەکان بکەین و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی ئەم سکچوون و رشانەوەیەوەش لە رۆژی رابردووەوە تیمێکی تەندروستی لە هەڵەبجەوە هاتوونەتە خورماڵ .

هاوکات، به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجە رایگەیاند، بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ لەگەڵ پرۆژەی ئاوی ماڵان ئەو هاوڵاتییانە ژەهراویبوونە، تیمێكی خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و سه‌ردانی سەرچاوەی ئاوەکەیان كرد، ده‌ركه‌وت سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌ كێشه‌ى نییه، بەڵکۆ بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوەڕۆیە بە ئاوی ماڵان لە کاتی گواستنەوەیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا